کوردی سوید بەشداری جەژنی چلەی هاوین دەکەن
بەشێک لە کوردەکانی سوید بەشداری ئاهەنگ و مەراسیمەکانی جەژنی چلەی هاوین (مید سۆمەر) دەکەن، هەندێکیشیان لەڕێی قوتانجانەکان یانیش کارەکەیانەوە ئەم یادە دەکەنەوە.
جەژنی چلەی هاوین لە سوید بۆنەیەکی گەورەی میللییە و بەشێوەیەکی بەرفراوان بە سەما و میوزیک و گەشت و خوانی تایبەت یاددەکرێتەوە.
جەژنەکە لەو رۆژی هەینییەدا کە دەکەوێتە نێوان ١٩ بۆ ٢٤ی مانگی حوزەیران/ یونی یاد دەکرێتەوە. کە لەو رۆژانەدا خۆر بەشێوەیەکی ستونی لە زەوی دەدات، لە نیوەگۆی باکوری زەوی ئەم رۆژانە درێژترین و رووناکترین رۆژ دەبن.
هەرچەند لە وڵاتانی دەورووبەری سوید زیاتر یادەکە دەبەستنەوە بە بۆنەیەکی دینییەوە، بەڵام لێرە مۆرکێکی میللی وەرگرتووە و خەڵک جلی فۆلکلۆری سوید لەبەدەکەن و ژنان و مناڵان ملوانکە و ئەڵقەی لە گوڵ چنراو لەسەر دەکەن. پاشان هەمووان بەدەروری دارێکی ڕازاوە بە گوڵ سەما دەکەن و گۆرانی سمۆ گرودەنا دەڵێنەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 22/06/2019
1159 جار خوێندراوهتهوه
|