شەهیدبوونی گه‌ریلایه‌كی ئه‌ڵمانی
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد گه‌ریلایه‌كی ئه‌نته‌رناسیۆنال له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه:
شه‌ڕی به‌رخۆدان له كوردستان به‌قاره‌مانه‌تی، ڕه‌نج و فیداكارییه‌كی گه‌وره به‌رده‌وامه. به‌رخۆدانی ئازادی كه به پێشه‌نگایه‌تیی په‌كه‌كه به‌رده‌وامه له چوار لای جیهان ده‌نگ ده‌داته‌وه. تێكۆشینی شه‌هیدانی قاره‌مانی ئێمه كه ژیانیان به ڕێبازێكی فیدایی به بنه‌ما گرت، ده‌بنه داستان و له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو كه له‌بیرناكرێن ده‌نووسرێنه‌وه.
زۆر هاوڕێمان كه له كوردستان دژبه سوپای ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و سه‌ركوتكار تێده‌كۆشن، له‌م مه‌یدانی به‌رخۆدانه مێژووییه‌دا قاره‌مانانه هه‌ڵسوكه‌وتیان كرد و ڕێگه‌یان به فاشیسته‌كان نه‌دا له كوردستان. یه‌كێك له‌و قاره‌مانانه‌ی ئێمه شه‌ڕڤانی ئه‌نته‌رناسیۆنال سارا دۆرشن (سارا هانده‌لمان)ه. هاوڕێمان سارا ڕێكه‌وتی ٧ی نیسانی ٢٠١٩ به‌هۆی هێرشێكی ئاسمانیی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوو.
ناسنامه‌ی شه‌هید
ناسناو: سارا دۆرشن
ناو و پاشناو: سارا هانده‌لمان
شوێنی له‌دایكبوون: ئه‌ڵمانیا
ناوی دایك و باوك: ئیننا - هه‌ینۆ
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٧ی نیسانی ٢٠١٩\ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
فه‌رمانده‌یه‌كی چالاكی گه‌ریلا بوو
هاوڕێمان سارا ساڵی ١٩٨٥ له ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه. له ته‌مه‌نی لاوی‌دا دوژمنایه‌تیی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له كۆمه‌ڵگه ناسیوه و ده‌ستی به گه‌ڕان به‌دوای ڕێگه‌ی تێكۆشین كردووه. هاوڕێ سارا كه زۆر ڕێكخستنی سۆسیالیستی ناسی، زیاتر كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی تێكۆشینی ئازادیی كورد. سیاسه‌تی له‌ناوبردنی كوردانی وه‌ك سیاسه‌تی دژبه گه‌لی خۆی بینی. هاوڕێ سارا خۆی به هۆشمه‌ندیی یه‌كێتیی دیموكراتیی گه‌لان ڕازانده‌وه. له دژی سیسته‌می سه‌ركوتكار، دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگه و ڕزاندنی مرۆڤه‌كان له لایه‌ن مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری، بینی كه ڕزگاری به مۆدێرنیته‌یه‌كی دیموكراتی ده‌بێت و به‌م شێوه‌یه ده‌كرێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سیاسی و ئه‌خلاقی بئافرێنرێت.
له ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه‌دا هاوڕێ سارا ویستی بێته نێو ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه كه له چێوه‌ی ئایدیۆلۆژیای ژیانی ئازاد-ی ڕێبه‌ر ئاپۆدا دامه‌زراوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ساڵی ٢٠١٧ ڕووی له چیاكانی كوردستان كرد كرد. هاوڕێ سارا له چیا سه‌خته‌كانی كوردستان ده‌ستی به گه‌ریلایه‌تی كرد و له ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌گه‌ڵ چیاكان ڕاهات. له ئایدیۆلۆژیای ئازادیی ژن-ی ڕێبه‌ر ئاپۆ قووڵ بوویه‌وه. هاوڕێ سارا له ڕیزی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) جێگیر بوو و له ماوه‌یه‌كی كورتدا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی ده‌وروبه‌ری دروست كرد و بوو به هاوڕێیه‌كی نموونه كه زۆر خۆشیان ده‌ویست.
هاوڕێمان سارا كه به‌زوویی پێشكه‌وت، له بواری سه‌ربازیدا زۆر شاره‌زا بوو. ئه‌و كه گه‌ریلای مۆدێرنی هاوچه‌رخ بوو، له‌نێو یه‌كینه‌كانی گه‌ریلادا بوو به فه‌رمانده‌ی تیم. هاوڕێ سارا به‌بێ كه‌موكوڕی ئه‌ركی سه‌رده‌مه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد، له هه‌مان كاتدا بوو به فه‌رمانده‌یه‌كی پێشه‌نگ بۆ هاوڕێكانی. هاوڕێ سارا له‌نێو گه‌ریلادا به عه‌شقی خۆی بۆ ئازادی تێكۆشا و هه‌تا ساتی شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌یه‌كی وه‌ها بوو كه له تێكۆشانی ئازادیی كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی چالاك ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕا.
هاوڕێیانی ئێمه ئاندریا ڤۆلف (ڕۆناهی)، ئوتا شنایده‌ربانگه‌ر (نووده‌م)، یاكۆب ڕیمه‌ر (شیار) و زۆر هاوڕێی دیكه‌مان بوونه سمبوولی گه‌ڕان به‌دوای ئازادی. هه‌روه‌ها زۆر هه‌ڤاڵی ئه‌ڵمانی و ئه‌ورووپی هه‌ن كه هێشتاش له‌نێو ڕیزه‌كانی ئێمه‌دا تێده‌كۆشن. هاوڕێ ساراش به‌شێكی گرنگی ڕێكردنی ئازادی بوو. خاوه‌نی ئه‌و هۆشمه‌ندییه بوو كه ده‌بێ هه‌موو مرۆڤایه‌تی له ئاشتیدا بژی و هه‌ر كه‌س به زمان، كولتوور و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی به‌ئازادی بژی و كۆمه‌ڵگه له چێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیدا ڕێكبخرێت. هاوڕێ سارا پیشانی دا كه پێویسته ژیانی ئازاد چۆن بێت.
خانه‌واده‌ی هێژای هانده‌لمان له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی ڕۆڵه‌یه‌كی هێژای تێكۆشانی ئازادین چه‌نده سه‌ربه‌رز بن به هاوڕێ سارا هێشتا كه‌مه. له به‌رانبه‌ر ئه‌م زیانه گه‌وره‌یه ئێمه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هێژای هانده‌لمان ده‌كه‌ین.
له كه‌سایه‌تیی هاوڕێمان سارا دۆرشن-دا یادی هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌نته‌رناسیۆنالیست ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌وره‌ترین نیشانه‌ی یه‌كێتیی گه‌لانن و له‌نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشانی ئازادیی گه‌لانی بنده‌ستدا شه‌هید بوون. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئاڵای ئازادیی ئه‌وان سه‌ربخه‌ین.
فورات نیوز
به‌روار: 22/06/2019
636 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|