کچە کوردێکی ئەمریکا لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە خەڵات کرا
سارا محەمەد شوانی بەهۆی زیرەکی و لێهاتووی لە خوێندن و کارە خۆبەخشەکانییەوە لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە خەڵات کرا.

سارا کچە کەرکوکییەکە و ماوەی١٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە ویلایەتی یۆتای ئەمریکا نیشتەجێن، ناوبراو بە جلوبەرگی کوردییەوە ئامادەی ڕێوڕەسمی خەڵات وەرگرتنەکە بووە.

ئەم خانمە جگەلەوەی خوێندکارێکی زیرەک بووە لە چەندین کاری خێرخوازیدا بەشداریکردووە، بەوهۆیەشەوە یەکێک بووە لەو خوێندکارانەی کە خەڵاتەکەی پێدراوە.

ئەو جۆرە خەڵاتە ساڵانە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا دەرێت بەو خوێندکارانەی کە زیرەکن و لە کاری خۆبەخشی و خێرخوازیدا بەشدارییان کردووە، سارا بۆ ئەمساڵ لەلایەن یانەیەکی خوێندکارانەوە دەستنیشان کرابوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە و توانی خەڵاتەکە وەربگرێت.

ئێن ئاڕتی
به‌روار:  21/06/2019
729   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1321
کۆی سه‌ردان:   29265764