ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه
هەژار تەها
مالمۆکورد
ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران ڕیكۆردێكی نوێ تۆمار ده‌كات 20 حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه و له‌م ڕۆژه‌دا له‌پاڵ ئه‌نجامدانی چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتگیری بۆ پرسی په‌نابه‌ران له جیهاندا، چه‌ندین ئاماری جۆراوجۆر له‌باره‌ی ڕه‌وشی په‌نابه‌رانه‌وه له جیهاندا بلاَوده‌كرێته‌وه. به‌گوێره‌ی دواهه‌مین ئاماری كۆمیسیۆنی بالاَی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زیاتر له 70 ملیۆن كه‌س ئاواره و په‌نابه‌رن له جیهاندا، كه ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێیه و به‌رزترینه له‌ماوه‌ی حه‌فتا ساڵی ڕابردوودا. سه‌باره‌ت به ئاماری مردنی په‌نابه‌رانیش له‌ده‌ریاكاندا، هێشتا ده‌ریای ناوه‌ڕاست به ده‌ریای مه‌رگ بۆ په‌نابه‌ران هه‌ژمارده‌كرێت به‌جۆرێك له ساڵی ڕابردوودا 2 هه‌زار و 275 كۆچبه‌ر له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا له پێش گه‌یشتنیان به یه‌كێك له وولاَتانی ئه‌وروپای سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست گیانیانله‌ده‌ستداوه یان بێسه‌روشوێن بوون. سه‌باره‌ت به ئاماری مردنی كۆچبه‌رانیش له پێش گه‌یشتنیان به ئوسترالیا له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه، هیچ په‌نابه‌رێك یان كۆچبه‌رێك تۆمار نه‌كراوه چونكه ئوسترالیا به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی گرتن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هه‌ر كۆچبه‌رێك كه بیه‌وێت به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات و حكومه‌تی ئوسترالیاش به‌به‌رده‌وامی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی پیاده‌كردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه كۆتاییان هێناوه به مردنی كۆچبه‌ران له ده‌ریاكاندا. سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری كۆمیسیۆنی بالاَی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئاژانسه‌كان
به‌روار: 21/06/2019
963 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|