نامەی چوار ئەفسەرە شەهیدەکەی کوردستان
لە بەرەبەیانى 19ى حوزەیرانى 1947 دادگەى سەربازى عێراق بە فرمانى ساڵح جەبرى سەرۆکى حکوومەتى ئەوکاتى عێراق بڕیارى لە سێدارەدانى بەسەر هەر چوار ئەفسەرى کورد "محەمەد قودسى، خەیڕوڵا عەبدولکەریم، مستەفا خۆشناو و عیزەت عەبدولعەزیزدا سەپاند.
ئەو چوار ئەفسەرە کوردەى سوپاى عێراق، چوار کەسایەتى نیشتمانپەروەر و نەتەوەخواز بوون، ئەوان هەر لە سەرەتاوە پێوەندییان بە بزاڤە سیاسییەکانەوە کرد و لەگەڵ دەرکەوتنى بزووتنەوە چەکدارییەکەى دەڤەرى بارزان، پێوەندییان بەو بزووتنەوەیە کرد و کاتێکیش کۆمارى کوردستان لە مەهاباد دامەزرا، ئەوان بۆ بەشداریکردن لە کۆمار خۆیان گەیاندە رۆژهەڵاتى کوردستان و بەهۆى چالاکى و لێهاتووییانەوە پلەى فەرماندەیان لە کۆماردا وەرگرت.
دادگەى سەربازى عێراق لە 18ى حوزەیراندا بڕیارى لەسێدارەدانى بە چوار ئەفسەرەکە کوردە راگەیاند، ئەوان نامەیەکیان وەک وەسیەتنامە نووسى و لەو نامەیەدا ئازایەتى و دڵسۆزى بۆ کورد و کوردستان دووپات دەکەنەوە.

دەقى نامەى چوار ئەفسەرە شەهیدەکە کە تەنیا 14 سەعات پێش لە سێدارەدانیان نووسراوە:
شوهەدای ڕێگای نیشتمانەوە
عیزەت عەبدولعزیز و مستەفا خۆشناو و خەیروڵڵا عەبدولکەریم و محەمەد مەحمود – ەوە
بۆ
برایانی میللەتی کوردی خۆشەویست
لە دوای تەبلیغی حوکمی ئیعدام بە یەک سەعات نووسراوە
برایان:
لە ژیانی ژێر دەستی و ئیستعماردا لە نووسینی ئەم نامەیەوە تەنیا 14 سەعاتمان ماوە بە پەتی ئیستعمار دەگەینە دنیای ئازادی و گیانمان دەگاتە گیانی پاکی شوهەدای ڕێگای نیشتمان.
برایان:
خۆمان زۆر بە بەختیار دەزانین کە بەرامبەر واجبی میللی هیچ دوا نەکەوتین تەنیا نەسیحەتی ئێمە ئەوەیە کە لاوان و نیشتمانپەروەرانی کورد نیکرانی زات بکەنە نیشانە و یەکیەتی بکەنە پەیرەوی خۆیان بۆ شکاندنی تەوقی ئیستعمار و ڕزگارکردنی هەموو میللەتێکی مەزلووم بێ جیاوازی.
برایان:
دوژمنی جەهالەت بن بە هەموو تواناتان شەڕی جەهالەت بکەن وە دوای جەهالەت مەکەون. ئێمە نیشانەی تێکوشینی میللی میللەتی کوردین لە ساڵی 1947 دا. برایانی ئێمە کە ماون بۆ ڕێگای شەرەف تێدەکوشن و پشت بە خودای گەورە میللەت ڕزگار دەبێ.
برایان:
هاتنمانە بەر سێدارە لە بێ دەسەڵاتیەوە و سێ و دوو کردنەوە نەبوو بۆ تێکۆشین، بەڵکو هەر وەکو سەربازێکی ئازاد تا ئاخرین توانا هەوڵمان داو و گەیشتینە ئەم نەتیجەیە. ئیدی بۆ یەکیەتی وە بۆ ئازادی. بژی کورد و کوردستان.

ئیمزا

خیراللە عبدالکەریم مستەفا خۆشناو عیزەت عبدالعزیز محمد محمود
وشە
به‌روار:  20/06/2019
100   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
دانیشتنی دادگاییکردنی دەمیرتاش لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەڕێوەچوو. دانیشتنی دادگاییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە باڵەخانەی دادوەرانی باڵای دادگای مافی درێژه‌ ...
هەروا بوە و هەرواش دەبێ -1- جێنزرگەی کەسانێکە هەردەم بێ کێشە و خەفەتن گڵکۆ. -2- هەرچەندە سیسبێ یا بژاکێ هەربۆنی دەبێ گوڵەباخ. -3- زۆر وەستان بەرامبەری حەقیقەتی خۆت نی درێژه‌ ...
نیشانەکردن سعودیە ئێران رووداو-هەولێر وەزارەتی بەرگریی سعودیە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی وڵاتەکەی ئاشکرادەکات و ئێران بە سپۆنسەری هێرشەکە درێژه‌ ...
ئەمڕۆ لە پەرلەمانی سوید سیمینارێکی تایبەت لەسەر سیاسەتی ئەمڕۆی ئێران و ڕۆڵی پارتە سیاسییە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو. سیمینارەکە لەلایەن ئاسۆ حەسەن زادە، جێگری سکر درێژه‌ ...
سادق شەرەفکەندی (١٩٣٨ بۆکان - ١٩٩٢ بەرلین) خاوەن پلەی دوکتورا لە شیمی و خەباتکەر و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوان ساڵانی ١٩٨٩ تا ١٩٩٢ (١٣٦٨ی ھەتاوی تا ١٣٧١) درێژه‌ ...
رووداو - هەولێر دیزاینەرێکی نێودەوڵەتی بەڕەچەڵەک کورد لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دواییکرد کە لە حەوت وڵاتی جیهاندا کاری کردووە. لیوجی کۆلانی، بەڕەچەڵەک کوردی لەدایکبووی ئەڵما درێژه‌ ...
گەریلا تی ڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکان کە لەدژی بازگەیەکی سوپای تورک لە سلۆپی سەربە شێرناخ ئەنجامییان دابوو بڵاو کردەوە. ئەمڕۆ گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکەی ڕۆژی ٢٧ی مانگی ٧ی درێژه‌ ...
کوژرانی کوردێکی بەریتانیا پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 16/9/2019 له‌ وڵاتی به‌ریتانیا گه‌نجێكی كورد ده‌كه‌وێته‌ بۆسه‌ی گروپێكی مافیاوه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ ده‌كوژرێت. گه درێژه‌ ...
دوای دوو ساڵ لە کۆتا کۆمەڵکوژکردنی موسڵمانانی ڕۆهینگیا، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ٦٠٠ هەزار موسڵمانی ڕۆهینگی مەترسیی جینۆسایدیان لەسەرە. دوای دواى ساڵى ٢٠١٧ و کۆتا کۆمەڵکوژ درێژه‌ ...
دوای پێنج ڕۆژ لە مانەوەی لە نەخۆشخانە، خوێندکارێکی پۆلی ١٢ کە بەهۆی نەهێنانی نمرەی بەرز ئاگری لە جەستەی بەردا، ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا. کچەکە خوێندکارەکە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٩ یە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   67
کۆی سه‌ردان:   18239573