په‌نابه‌رێكی كورد هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی خراپی دۆخی په‌نابه‌ران له دوورگه‌كان
هەژار تەها
مالمۆکورد
به‌هرۆز بوچانی، ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌ی كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیا ده‌ستبه‌سه‌ره، هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی خراپبوونی دۆخی په‌نابه‌ران له‌و دوورگه‌یه و داوا ده‌كات كه حكومه‌تی نوێی پاپانیوگینیا كۆتایی بهێنێت به‌و قه‌یرانه له‌و دوورگه‌یه. بوچانی، به ئاژانسی هه‌واڵی ڕادیۆ نیوزلاندی ڕاگه‌یاندووه نزیكه‌ی 40 په‌نابه‌ر هه‌وڵی خۆ ئازاردان و خۆكوشتنیان داوه له به‌رواری 18 مانگی ڕابردووه‌وه كه ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئوسترالیا بووه. ئه‌و په‌نابه‌رانه، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر هه‌وڵیانداوه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن بهلاَم ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه كراون و ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به‌بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا ، له‌و دوورگه‌یه ده‌ستبه‌سه‌رن. به‌پێی یاسا تونده‌كانی حكومه‌تی ئێستای ئوسترالیاش، ئه‌و په‌نابه‌رانه هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ر هه‌واڵی ڕادیۆ نیوزلاند
بهروار: 15/06/2019
914 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|