تەقینەوەکانی مالمۆ بوون بە سێ تەقینەوە
لە چەند شەو و ڕۆژی ڕابردوودا سێ تەقینەوە لە ماڵموێ ڕوویداوەو کەرەسەیەکی گوماناویش لە بنکەی پۆلیسی لینشۆپینگ دۆزراوەتەوە.
شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەک لەگەڕەکی ڕۆسەنگۆردی ماڵموێ و لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان ڕوویداوە. لەو بارەوە مۆرگان یوهانسۆن وەزیری دادی سوید لێدوانێکی داوە و بە ڕادیۆی سویدی وتووە کە هەر جۆرە ڕووداوێکی لەو شێوەیە فرە جدی دەگرن و هەڕەشەشی لە ئەندامانی ئەکتیڤی گروپە تاوانکارەکان کردووە کە یەک بە یەکیان دەسگیر دەکەن و دەیانخەنە بەندیخانەوە
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 13/06/2019
461 جار خوێندراوهتهوه
|