٦٢%ی سویدییەکان لەگەڵ مانەوەن لە یەکێتیی ئەورووپادا
لایەنگیری مانەوەی سوید لە یەکێتیی ئەورووپا ١٣،٥% زیادیکردووە لەچاو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپای ٢٠١٤دەدا. ئەوەش بەپێی ڕاپرسییەکی نوێی بیرۆی ناوەندیی ئامار، کە ٦٢% ی دانیشتوان لەگەڵ مانەوەی سوید لەم یەکێتییەدا.
پشتیوانییەکە لە ناوچە جیاجیاکان جیاوازە، بەڵام لە باکووری سوید زیادبوونەکە بەرچاوترە، بە جۆرێک ساڵی ٢٠١٤ تەنها ٣٩% ی خەڵک مەیلیان بۆ یەکێتی ئەورووپا هەبوو کەچی ئێستا ڕێژەکە زیاد بووە بۆ ٥٦%.
بەڵام ئاوهاش هێشتا خەڵکی شارە گەورەکان زۆرتر لایەنگیری هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری ئەورووپین، بەجۆرێک ٧١% ی دانیشتوانی ستۆکهۆڵم دەنگی بەڵێیان بۆ ئەندامێتییە لەم یەکێتییەدا و تەنها نزیکەی ٧%یان نەیارن بە هەماهەنگی ئەورووپایی.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 12/06/2019
542 جار خوێندراوهتهوه
|