دوو تەقینەوە لە مالمۆ ڕوویدا
شەوی ڕابردوو لە مالموێ تەقینەوەیەک لە بەردەرگای باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ڕوویدا، دواتریش بۆمبێک لە بەردەم یانەیەکی شەوانە تەقییەوە. تەقینەوەکانیش هیچ کوژراو و برینداری لێ نەکەوتووەتەوە.
هەر دوێنێش پۆلیس پیاوێکی لە وێستگەی شەمەندەفەری مالموێ بریندارکرد دوای ئەوەی شەڕەنگێزانە هەڵسوکەوتی دەکرد و هاواری دەکرد کە بۆمب و چەکی پێیە.
ئێریک یانسۆکەر بەرپرس لە پۆلیسی هەرێمی سکۆنە دەڵێت ئەم کەسە دەستگیرکراوە پاش چارەسەری پزیشکی وتی کە جانتاکانی هیچ تەقەمەنییان تیدا نەبووە. بەڵام چەندین ناسنامەی جیاجیای پێ بووە و دەرکەوتووە کە هاوڵاتینامەی ئیتالیای هەیە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 12/06/2019
456 جار خوێندراوهتهوه
|