دەزگای کۆچی سویدی دەیەوێت ئیقامەی کاری ساختە ڕاوەستێنێت

دەزگای کۆچ ڕەخنەی توند لە کۆمەڵەی هەرەوەزی ئابیس دەگرێت، و تۆمەتباری دەکات بەوەی گرێبەستی کاری ساختە بۆ پەنابەران دەکات تا ئیقامەی کار وەربگرن.

 بەڵام دەزگای کۆچ دەستیکردووە بە ڕەتکردنەوەی داواکاری ئیقامەی کاری کەسانێک کە ئەم کۆمەڵەیە گرێبەستی کاری بۆ کردوون، لە وەڵامی رادیۆی سوید دەڵێن ئابیس گرێبەستی دامەزراندنی ساختە بۆ خەڵک دەکات.

 ئابیس کۆمەڵەیەکی هەروەزییە، کە لە چەند بواری جیادا خەڵک دادەمەزرێت و هاوکارییان دەکات کە ئیقامە وەربگرن.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  09/06/2019
426   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   768
کۆی سه‌ردان:   29260705