وه‌زیری ناوخۆی ئوسترالیا : به‌رده‌وام ده‌بین له گێڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ
هەژار تەها
مالمۆکورد
وه‌زیری ناوخۆی ئوسترالیا، پیته‌ر داتن، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند له ژێر ده‌سه‌لاَتی حكومه‌تی ئێستای ئوسترالیا به‌سه‌رۆكایه‌تی سكۆت مۆریسن كه دووباره هه‌ڵبژاردراوه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌و وولاَته، ئوسترالیا ڕێوشوێنه تونده‌كانی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا خاو ناكه‌نه‌وه و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات، ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی وولاَتی خۆی ده‌كرێته‌وه. هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسیه‌دا، وه‌زیری ناوخۆی ئوسترالیا باسی ده‌ستگیركردنی به‌له‌مێكی قاچاخی كۆچبه‌ران كرد كه به‌ودوایانه ڕووی له ئوسترالیا كردووه و 20 سه‌رنشینی به‌ڕه‌گه‌ز سریلانكی تێدابووه كه سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی سریلانكا كراونه‌ته‌وه. هاوكات، وه‌زیری ناوخۆی ئوسترالیا داوای له پارتی كرێكارانی ئوسترالیا كرد كه له ئێستادا له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنن كه له په‌رله‌مان پشتگیریان بكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی دوورگه‌كانی ناورۆ و پاپانیوگینا بۆ ئوسترالیا كه پێشتر به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه له ئوسترالیا ده‌ركراوه.
به‌روار: 04/06/2019
1039 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|