20 کەس لە سویددا بە فیشەک کوژراون
لەسویددا ئەمساڵ تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ حاڵەتی تەقەکردن ڕوویانداوە و ٢٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٣٠ کەسیش بریندار بوون.

 تەقەکردن تەنها لە شارە گەورەکان ڕوونادات وەک پێشووتر ئاماژەی پێ دەکرا، بەڵکو ئێستا بە وتەی پۆلیس تەقەکردن شارە بچووک و مامناوەندەکانیشی گرتۆتەوە. هەروەها باس لەوەش دەکەن کە تووندوتیژی و بەکارهێنانی چەک دژ بەیەک لەلایەن گرووپە تاوانکارەکانەوە تا دێ لە ڕووی جووگرافیاوە پەرە دەسەنێت و جێگەی دیکە دەرگرێتەوە.

درێژەی هەواڵ
به‌روار:  04/06/2019
521   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   263
کۆی سه‌ردان:   29221084