ڤیدیۆی یادی دوو ساڵەی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لە سلێمانی
سلێمانی؛ هەزاران كەس بەشدارییان لەمەراسیمی دووەم ساڵەی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا كرد

لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی رێوڕەسمی یادی دوو ساڵەی كۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بەڕێوەچوو.

شەوی رابردوو  لە سەر مەزاری رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بە ئامادەبونی ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان و گۆڕانخوازان و چین و توێژە جیاجیاكان و كەسایەتییەكان لەسەر مەزارەكەی بە دانانی تاجەگوڵینە و داگیرساندنی مۆم و نمایشكردنی فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر ژیانی، یادی دوو ساڵەی كۆچی دوایی رابەری نیو سەدە خەباتی گەلی كورد كرایەوە و گۆڕانخوازان لەوێوە بەڵێنیادا لەسەر رێبازەكەی نەوشیروان مستەفا بەردەوام بن.

هاوكات هەر لەیادەكەدا دوو كتێبی نوێی بڵاونەكراوەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا نمایشكران.

نەوشیروان مستەفا رابەری نیو سەدە خەباتی گەلی كورد، لە رۆژی 19 ی ئایاری ساڵی 2017 دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

کەی ئێن ئێن
به‌روار:  20/05/2019
1018   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   135
کۆی سه‌ردان:   29231370