پرسەی پێشمەرگەی دێرین خوالێخۆشبوو ئەدهم ئەحمەد صۆفی لە شاری فلاردینگن لە هۆڵەندا
مەراسیمی پرسەی پێشمەرگەی دێرین وکەسایەتی
ناسراوی شاری سلێمانی خوالێخۆشبوو ئەدهم ئەحمەد صۆفی
رۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی 19 - 05 - 2019 کاتژمێر 13:00 تا 16:00
لە شاری فلاردینگن لە هۆڵەندا بەڕێوە دەچێت
بەناوی ڕێکخراوە کوردیەکان و کوردستانیانی هۆڵەندا، پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەدهم ئەحمەد صۆفی) دەکەین، هاوسەری خاتوو (فاتمە حاجی ئەمین شوشە) و باوکی بەڕێزان کاك ئەحمەد و کاك ئەژی لە شاری فلاردینگن و کاك ئەرپاك لە شاری ئەلمیرە و ئەندێرە خان و کاك ئاری . بەداخەوەکۆچکردوو ڕۆژی 10 - 05 -2019، بە نەخۆشی لە شاری لەندەن، ماڵ ئاوایی لە کەسوکار و هاوڕێیانی کرد، داواکارین لە یەزدانی مەزن، خوالێخۆش بوو بیخاتە بەر ڕەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، سەبوری ئارامیش بۆ خانەوادەو کەسوکاری بگەڕێتەوە، بەم بۆنە خەمناکەوە خانەوادەکەی، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 19 - 05 -2019 کاتژمێر 13:00 تا 16:00 لە شاری فلاردینگن، لەم ناونیشانەی خوارەوە پرسەی بۆ دادەنێن .
Kon. Wilhelminahaven Zuidwestzijde 10
3134 KG Vlaardingen
پرسەکە بۆ پیاوان و ژنانیشە، بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن، بە ژمارە تەلەفۆنەوە:
ئەحمەد 0614484554، ئەڕپاك 0624708733، ئەژی 0642743713
ههڤاڵان و برادهرانى خانهوادهى خوالێخۆشبوو
بهروار: 17/05/2019
884 جار خوێندراوهتهوه
|