وەڵامدانەوەی پەنابەران لە سوید کاتی زۆری پێدەچێت
ئەو فشارە زۆرەی لەسەر دادگای کۆچ درووست بووە، بووە بەهۆی دواکەوتنی پێداچوونەوە و وەڵامدانەوەی ئەو پەناخوازنەی دۆسییەکەیان ڕاوانەی دادگاکان کراون.
ئەو پەناخوازانەی لە پاش ئەوەی داوای مافی پەنابەرییەکەیان لەلایەن دەزگای کۆچەوە ڕەتکراوەتەوە و قەزییەکەیان ڕەوانەی دادگای کۆچ (Migrationsdomstolen) کراوە، بۆ وەرگرتنەوەی وەڵامەکانیان لە دادگای کۆچ ئەمڕۆ تا ٢١ مانگی پێ دەچیێت.
بۆ کەمکردنەوەی کاتی وەڵامدانەوە و پیاگەشتنی قەزییەکانی پەناخوازان بەڕێوەبەراییەتی گشتی دادگاکان (Domstolsverket) نووسراوەیەکی ڕەسمی ڕەوانەی حکومەت کردووە و داوای زیادکردنی بودجەی بەبڕی ٩٠ ملیۆن کرۆن بۆ ٢٠١٩ کردووە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 20/05/2019
854 جار خوێندراوهتهوه
|