ئەمریکا کارمەندەکانی لە عێراق و هەرێم دەکشێنێتەوە
ئه‌مریكا فه‌رمانی بۆ بەشێک لە كارمه‌ندانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، له شوێنی كاره‌كانیان بكشێنێته‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مریكا.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی کاری پێویستیان لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر نییە، فەرمانیان پێکراوە نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی واشنتۆن له عیراق و هه‌رێمی كوردستان جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مریكا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه كه 'میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هاوڵاتییانی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییان'.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمریکا به شێوه‌یه‌كی كاتی پێدانی ڤیزای له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ڕاگرتوو
ڕۆژنیوز
به‌روار: 15/05/2019
518 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|