بەمنزیکانە سایتە سێکسییەکان لە هەرێمی کوردستان فلتەر دەکرێن
(سبەی):
سەرۆکی یه‌كێتی زانایانی ئاینی رایگەیاند: چەند هەنگاویان ناوە و لەماوەیەکی نزیکدا سایتە سێکسییەکان لە کوردستان فلتەر دەکرێن.
عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی (زەمەن) رایگەیاند: كارمان له‌سه‌ر قەدەغەکردنی سایتە سێکسییەکان کردوە و له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامیشدان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و سایتانه، له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت له‌سه‌ر هێڵن، كه ئه‌و سایتانه قه‌ده‌غه بكرێن یا فلته‌ر بكرێن، چونكه ناكرێت ئه‌و سایتانه هه‌مو كه‌سێك ده‌ستی پێیان بگات و بێ هیچ فلته‌رێك تەماشایان بکات.
ئاماژەی بەوەکردوە؛ سیسته‌مێك هه‌یه كه له‌به‌شێك له وڵاتان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت ئه‌ویش فلتهركردنه، به‌بڕوای ئێمه ئه‌و سایتانه كاریگه‌ری خراپیان ده‌بێ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان و ههرزهكارانمان، لەمبارەیەوە ئێمه‌ش به‌رده‌وامین و تا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی، نوسراومان بۆ داواكاری گشتی كردوه و خۆشبه‌ختانه به هاوكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن گه‌یشتوینه‌ته ده‌ره‌نجامێکی باش و پێموابێ به‌منزیكانه سایته سێكسییه‌كان فلته‌ر ده‌كرێن.
سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژەی بەوەکردوە؛ ئەو سایتانە نزیکن لە فلتەر کردن، نه‌ك مانه‌وه‌ی ئه‌و سایتانه به‌و شێوه‌ی ئێستا، چونكه ئه‌و كاره ده‌بێ كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت جێبه‌جێی بكه‌ن، به‌شێك له كۆمپانیاكانیش پێویستییان به كڕینی ئامێری تازه هه‌یه بۆ ئه‌و فلتهركردنه.
بهروار: 14/05/2019
477 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|