فرۆشی جۆرێک خورمای ئێرانی لە سوید کەمی کردووە
لەوەتەی هەواڵی تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشیی هەوکردنی جگەر  (Hepatit A) لەڕێی خورماوە، هەفتەی پێشوو بڵاو بووەتەوە، فرۆشی جۆرێک خورمای ئێرانی لەبازاڕەکانی سویددا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

دەزگای چاودێریی تەندروستیی هاوڵاتیان(Folkhälsomyndigheten) و دەزگای چاودێریی بەرهەمی خواردەمەنی (Livsmedelsverket) لە پشکنینەکانیاندا هێشتا بۆیان دەرنەکەوتووە کام جۆری خورما نەخۆشییەکەی بڵاوکردووەتەوە، تەنها ئەوە نەبێت نەخۆشەکان هەموویان وتوویانە کە خورمای ئێرانیان خواردووە.

 لە بەدواداچوونێکی بەشی کوردیی ڕادیۆی سویددا، چەند فرۆشگای خۆراک لە ستۆکهۆڵم و ئوپسالا باس لەوە دەکەن، خەڵک خۆی بەدوور دەگرێت لە کڕینی خورمای ئێرانی.

لە بەدواداچوونەکەماندا پەیوەندیمان کرد بە جوملەفرۆشانی خورما لە عەلوەکەی ئۆرشتە لە ستۆکهۆڵم. فەرەیدون ئەکایە خاوەنی کۆمپانیای لێت سامفود قسەی بۆ کردین، ئەویش کەمبوونەوەی فرۆشتنی خورمای ئێرانی دووپات دەکاتەوە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  14/05/2019
474   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   472
کۆی سه‌ردان:   29233172