مامۆستایەکى کورد خەڵاتى ترەمپ و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەردەگرێت

شارپرێس:

مامۆستایەکى کورد کە لە زانکۆی پەنسلڤانیای ئەمریکا مامۆستایەخەڵاتی "هیوبێرت ئێچ هامفری" لە لایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە پێ بەخشراوە.

شاهۆ سەعید وەک مامۆستایەکى کورد لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە لەلایەن هەریەک لە سەرۆکى ئەمریکاو وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە خەڵاتى  "هیوبێرت ئێچ هامفری"ى پێبەخشراوەو دەشڵێت"ئەم خەڵاتە ساڵانە لەلایەن کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوی ئەمریکاوە دەبەخشرێتە دەستەبژێرێک لە کەسایەتییە ئەکادیمی و کاریگەرەکان لەسەر ئاستی جیهان".

شاهۆ سەعید لە زانکۆى سلێمانى و زانکۆى گەشەپێدان مامۆستا بووەو لە خولى سێیەمیش لەسەر لیستى گۆڕان پەرلەمانتار بوو، ساڵى ٢٠١٨ بۆ خوێندن رووى لە ئەمریکا کردوە.

خەڵاتى هەمفری یەکێک لە بەناوبانگترین خەڵاتە پیشەییەکانى ئەمریکاو ساڵانە دەدرێت بە کەسایەتیەکى ئەکادیمى بەتوانا.

ئەو پڕۆژەیەى کە ئەو مامۆستا کوردە خەڵاتى لەسەر ورگرتووە لەبارەى "گەشەدان بە بیرکردنەوەی رەخنەیی لە بواری پەروەردە و فێرکردن" بووە.


به‌روار:  11/05/2019
765   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   359
کۆی سه‌ردان:   29254414