میرمنداڵێک لە سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
هەنگاو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١٦ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٦ی مەی ٢٠١٩)، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی سارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی ”مێهران جەوانمەردی“کوڕی عەلی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە مێهران بە هۆی کێشەی خێزانی و دەمەقاڵێ لە گەڵ باوکی بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩وە واتە ماوەی ٤ مانگ لانیکەم ٢٥ مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ خۆیان کوشتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٦ کچ و ٩ کوڕی ژێر ١٨ ساڵ خۆان کوشتووە. ١٩ کەسیان بە هۆی کیشەی خێزانی و ٤ کەسیان بە هۆی هەژارییەوە خۆیان کوشتووە. هۆکاری خۆکوشتنی ٢ کەسیشیان نادیارە.
زۆرترین خۆکوشتنی منداڵان لە شاری مەریوان تۆمار کراوە کە ٥ حاڵەت بووە. ٤ کەسیان کچ بوون.
بهروار: 09/05/2019
443 جار خوێندراوهتهوه
|