: کۆڵبەرێک بە هۆی ڕاوەدوونانی پاسدارانەوە و بەربووەوە و گیانی لە دەست دا.
هەنگاو
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە (١٩ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٩ی مەی ٢٠١٩)، کۆڵبەریکی خەڵکی گوندی کڵاش سەر بە ساری جوانڕۆ لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود، بە هۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن چەکدارانی ئێران و بەربوونەوە لە هەڵدێرێک گیانی لە دەست دا.
هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٥٠ ساڵەی ”هادی موسازادە“ ڕاگەیاندووە کە لەکاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی نەوسوود گیانی لەدەست داوە.
هادی موسازادە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩ی زایینییەوە ٣ کۆڵبەری کورد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لە دەست داوە.
بهروار: 09/05/2019
495 جار خوێندراوهتهوه
|