قوتابخانەکان لە سوید سەگ بۆ دۆزینەوەی مادەی هۆشبەر بەکار دێنن
کڕێن و فرۆشتن و کەڵک وەرگرتن لە مادە هۆشبەرەکان کێشەی بۆ خوێندنگە و قوتابخانەکان درووست کردووە.
بۆبەرگرتن لە دیاردەیە پۆلیس بە سەگی ڕاهێنراو بۆ دۆزینەوەی مادە هۆشبەرەکان یارمەتی قوتابخانەکان دەدا. بەڕێوەبەریی قوتابخانەی هاڵسبەری لە کۆمۆنی ئوێرەبروو دوای ئەوەی کە گومانیان لە بوونی مادەی هۆشبەر بۆ درووستبووە، پۆلیسیان لەو بارەوە ئاگادار کردۆتەوە و پۆلیسش بە یارمەتی (کایلی) سەگێکی ڕاهێنراو بە دوای مادەی هۆشبەر دا دەگەڕێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 08/05/2019
588 جار خوێندراوهتهوه
|