حەوت منداڵی خێزانێکی داعشی سوێدی رادەستی نوێنەرایەتی سوێد لە هەولێر کران
رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ حەوت منداڵی سوێدی کە باوانیان داعش بوون لەدەروازەی سێمالکا رادەستی نوێنەرایەتی سوێد لە هەرێمی کوردستان کران و بڕیارە لە ھەولێر بدرێنەوە بە داپیرو باپیرەیان.

دایک و باوکی منداڵەکان داعش بوون و لەشەڕی باغۆز لەباکووری سووریا کوژراون. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رووداوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ 7-5-2019 ئیدارەی خۆجێی رۆژئاڤا ھەر حەوت منداڵە سوێدییەکەی بەڕێگای دەروازەی سێمالکا رادەستی نوێنەرایەتی سوێد لە ھەرێمی کوردستان کردوونەتەوە.
ئەمشەو لە هەولێر حەوت منداڵی خێزانێکی داعش رادەستی باپیرەیان کرانەوە

منداڵەکان خەڵکی سوێدن و دایک و باوکیان داعش بوون و لە باغۆز کوژراون.
داپیر و باپیری ئەو منداڵانە ئێستا هاتوونەتە کوردستان بۆ وەرگرتنەوەی نەوەکانیان. 

ئەو سەرچاوەیە کە نەویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، رایگەیاند: ئەو منداڵانە بەرەو ھەولێر گوازراونەتەوە و بڕیارە لەوێ رادەستی داپیرو باپیریان بکرێنەوە. 

سەرچاوەکە دەشڵێ، تەمەنی ئەو منداڵانە لەنێوان ساڵ و نیو بۆ حەوت ساڵیدایە و چواریان لە سوێد لە دایکبوونە و سیانەکەی دیکەش لەژێر دەسەڵاتی داعش لەدایکبوون. 
ھەر حەوت منداڵەکە لە یەک خێزانن و باوکیان سوێدیە و دایکیان بە رەگەز نەرویجی یە، دایک و باوکیان کە داعش بوون لەشەڕی باغۆز کوژراون.

داواکاری گشتی سوێد باوکی ئەو منداڵانەی ئاشکراکردووە کە ناوی مایکڵ سکرامۆ یە. 

میدیای نزیک لە ئیدارەی رۆژئاڤا بڵاویانکردەوە کەوا شاندێکی سوێدی ئەمڕۆ سەردانی رۆژئاوایان کردووە و لەگەڵ پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئیدارەی سەربەخۆیی کۆبوونەتەوە و پاش واژۆکردنی نووسراوی فەرمی، منداڵەکان رادەستی ئەو شاندە کراون. 

حەوت منداڵی خێزانێکی داعشی سوێدی رادەستی نوێنەرایەتی سوێد لە کوردستان کران لەلایەن ناسر عەلی 3 کاژێر لەمەو بەر

دایک و باوکیان لە شەڕی باغۆز کوژراون

رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ حەوت منداڵی سوێدی کە باوانیان داعش بوون لەدەروازەی سێمالکا رادەستی نوێنەرایەتی سوێد لە هەرێمی کوردستان کران و بڕیارە لە ھەولێر بدرێنەوە بە داپیرو باپیرەیان.

دایک و باوکی منداڵەکان داعش بوون و لەشەڕی باغۆز لەباکووری سووریا کوژراون. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رووداوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ 7-5-2019 ئیدارەی خۆجێی رۆژئاڤا ھەر حەوت منداڵە سوێدییەکەی بەڕێگای دەروازەی سێمالکا رادەستی نوێنەرایەتی سوێد لە ھەرێمی کوردستان کردوونەتەوە.


داپیر و باپیری ئەو منداڵانە ئێستا هاتوونەتە کوردستان بۆ وەرگرتنەوەی نەوەکانیان. 

ئەو سەرچاوەیە کە نەویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، رایگەیاند: ئەو منداڵانە بەرەو ھەولێر گوازراونەتەوە و بڕیارە لەوێ رادەستی داپیرو باپیریان بکرێنەوە. 

سەرچاوەکە دەشڵێ، تەمەنی ئەو منداڵانە لەنێوان ساڵ و نیو بۆ حەوت ساڵیدایە و چواریان لە سوێد لە دایکبوونە و سیانەکەی دیکەش لەژێر دەسەڵاتی داعش لەدایکبوون. 
ھەر حەوت منداڵەکە لە یەک خێزانن و باوکیان سوێدیە و دایکیان بە رەگەز نەرویجی یە، دایک و باوکیان کە داعش بوون لەشەڕی باغۆز کوژراون.

داواکاری گشتی سوێد باوکی ئەو منداڵانەی ئاشکراکردووە کە ناوی مایکڵ سکرامۆ یە. 

میدیای نزیک لە ئیدارەی رۆژئاڤا بڵاویانکردەوە کەوا شاندێکی سوێدی ئەمڕۆ سەردانی رۆژئاوایان کردووە و لەگەڵ پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئیدارەی سەربەخۆیی کۆبوونەتەوە و پاش واژۆکردنی نووسراوی فەرمی، منداڵەکان رادەستی ئەو شاندە کراون. 


هاوکات ئەوەشهاتووە کە باری جەستەیی و دەروونی منداڵەکان لەرووی تەندروستییەوە باشە.

هاوکات تاوەکو ئێستا نوێنەرایەتی سوێد لە هەرێمی کوردستان هیچ  لێدوانیان لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.

به‌روار:  08/05/2019
394   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   560
کۆی سه‌ردان:   29261065