داوا دەکرێ کەسانی بێ ئایین لە سویدەوە بە زۆر بۆ وڵاتەکانی خۆیان نەنێردرێنەوە
کۆمەڵێک لە هیومانیستەکانی سوید داوا دەکەن کە کەسانی ئاتێئیست (کەسانێک کە بڕوایان بە هیچ ئاینێک نیە) بە زۆر ڕەوانەی وڵاتەکانی خۆیان نەکرێنەوە.
یازدە کەس لە یاساناسان، لێکۆڵەران و ئەندامانی کۆمەڵەی هیومانیستەکانی سوید بابەتێکیان لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتێر نووسیوە و داوایان کردووە کە کەسانی ئاتێئیست نابێ لە سوید دەربکرێن.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 06/05/2019
396 جار خوێندراوهتهوه
|