پارێزەران دوای ٨ ساڵ ئۆجالانیان بینی
پارێزەران دوای نزیکەی هەشت ساڵ، چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان کەوت
ژووری پارێزەرانی سەدە، ڕایانگەیاند، کە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، چاوپێکەوتنێکیان ئەنجام داوە.
راگەیەندراوە، کە کە پارێزەرانی ئۆجالان لە کاتژمێر ٠٣:٠٠دا، لەسەر ناوەڕۆکی ئەو دیدارە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەبەن.
ئەم دیدارە لە کاتێکدایە، هەزاران کەس لە کوردستان و وڵاتانی دەرەوە، لە زیندان و لەدەرەوەی زیندان، لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە مانگرتندان
ڕۆژنیوز
بهروار: 06/05/2019
408 جار خوێندراوهتهوه
|