ئەمریکا بۆ هۆشداریدان بە ئێران فڕۆكە و موشەك رەوانەی کەنداو دەکا
خەندان-

راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، بە مەبەستی هۆشداریدان بە ئێران وڵاتەكەی ژمارەیەك فڕۆكە و موشەكی دورهاوێژ رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.
هەر هێرشێك بۆ سەر بەرژەوەندی ویلایەتە یەكگرتوەكان و هاوپەیمانەكانی بە توندترین شیوە وەڵامی دەدرێتەوە
 

جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دوێنێ یەكشەممە رایگەیاندوە، "بە مەبەستی گەیاندنی پەیامێكی رون و ئاشكرا بە ئێران كە هەر هێرشێك بۆ سەر بەرژەوەندی ویلایەتە یەكگرتوەكان و هاوپەیمانەكانی بە توندترین شیوە وەڵامی دەدرێتەوە، ژمارەیەك فڕۆكە و موشەكی دورهاوێژ رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەین".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕیارەی وڵاتەكەی دوای چەند ئاماژە و هۆشداریەك دێت كە لەماوەی رابردودا نیگەرانی و دڵەراوكێی دروست كردوە.
لە ئێستادا پەیوەندیەکانی نێوان واشنتن و تاران لە خراپترین ئاستدایە
 

لە ئێستادا پەیوەندیەکانی نێوان واشنتن و تاران لە خراپترین ئاستدایە، ئەوەش دوای کشانەوەی تاکلایەنەی ئەمریکا لە رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، هاوکات لە دوی ئەم مانگەشەوە بڕیاری بەخشینی هەشت وڵاتی بۆ کڕینی نەوت لە ئێران راگرتوە.
ویلایەتە یەكگرتوەكان نایەوێت جەنگ لەگەڵ ئێران بەرپا بكات
 

جۆن بۆڵتن وتیشی، "ویلایەتە یەكگرتوەكان نایەوێت جەنگ لەگەڵ ئێران بەرپا بكات، بەڵام بە شێوەیەكی تەواو ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێكین، كە لە لایەن هەر یەك لە سوپای پاسداران و هێزە چەكدارەكانی ئێرانەوە ئەنجامبدرێت".

چوار ئەم مانگە، حەسەن رۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی پێویستە بەهەمو جۆرێک روبەڕوی سزاکانی ئەمریکا ببێتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا پێویستە گرنگی بەکەرتەکانی دیکەی ئابوری بدەن جگە لە نەوت.

بەوتەی رۆحانی ئەمریکا شکاندنی بەهای دراوی وڵاتەکەی و داڕماندنی ئابوری ئێرانی کردوەتە ئامانج، بەڵام وەک ئەو وتی روبەڕوی سزاکانی ئەمریکا دەبنەوە.

به‌روار:  06/05/2019
436   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   261
کۆی سه‌ردان:   29231734