وردەکاری شەهیدکردنی "به‌شدار سه‌فه‌ر" لەلایەن داعشەوە
به‌شدار سه‌فه‌ر، کە کارمەندێکی ئاسایشی بارەگای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، رێکەوتی 26-4-2019 له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی داعشه‌وه له‌گوندێكی سه‌ر به‌قه‌زای مه‌خمور ده‌ستگیركرا و دواتر شەهیدکرا.
له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی دیكه بۆ کۆکردنەوەی دومەڵان چونه‌ته چیای قه‌ره‌چوخ
بەگوێرەی قسەی کەسێكی نزیک لەشەھید بۆ خەندان:"هه‌فته‌ی رابردو به‌شدار سه‌فه‌ر حه‌مه‌د سلێمان پالانی، له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی دیكه بۆ کۆکردنەوەی دومەڵان چونه‌ته چیای قه‌ره‌چوخ".
له‌و چیایه ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش هەیە کە چوار کەسەکە و بەشداریان دەستگیرکردوە
کەسەکەی نزیک لە بەشدار سەفەر بە خەندان-ی وت"له‌و چیایه ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش هەیە کە چوار کەسەکە و بەشداریان دەستگیرکردوە، دواتر چوار كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌یان ئازادكردوه و ناوبراویش دوای سێ رۆژ مانه‌وه و بێ سه‌رو شوێنكردنی شه‌هید ده‌كه‌ن" .
وێنه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال و شێخ لاهور لەناو مۆبایلەکەیدا بووە..بۆیه شه‌هیدیان كردوه
وتیشی"شه‌هید به‌شدار به شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌ك هه‌ر هاولاتیه‌ك بۆ دۆمبه‌لانكردن رووی له شاخی قه‌ره‌چوغ كرد دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستگیریانكردوه، مۆبایله‌كه‌یان پشكنیوه‌و وێنه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال و شێخ لاهوری تێدابوه له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی به‌جلی ئاسایش و چه‌ك به‌ده‌ست، بۆیه شه‌هیدیان كردوه".
به‌شدار سه‌فه‌ر له‌دایكبوی ساڵی 1989یه‌و خوێندكاری قۆناغی دووه له‌كۆلیژی یاسا له‌كه‌ركوك و تاقانه‌ی حه‌وت خوشكه".
نزیكه‌ی (700 - 800)تیرۆریستی داعش له‌سه‌ر چیاكه هه‌یه
تائێستا نه سوپای عیراق و نه هێزی پێشمه‌رگه له به‌رنامه‌یاندا نییه ئۆپەراسیۆنی پاككردنه‌وه‌ی چیای قه‌ره‌چوخ له تیرۆریستانی داعش ئه‌نجامبده‌ن، نزیكه‌ی (700 - 800)تیرۆریستی داعش له‌سه‌ر چیاكه هه‌یه و له‌ناوچه‌یه‌كی به‌رفراواندا ته‌راتێن ده‌كه‌ن.
له‌دوای ساڵی 2017 و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پارتی له‌قه‌زای مه‌خمور، تیرۆریستانی داعش له‌سه‌ر چیای قه‌ره‌چوخ جێگیر بوون.
هێزی پێشمه‌رگه له‌پشتی چیاكه‌وه‌یه‌و سوپای عیراقیش له‌به‌شی خوارووی چیاكه‌وه‌ن، بۆیه هه‌ردوولا چاوه‌ڕێی یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی چیاكه له داعش پاكبكه‌نه‌وه".
مانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر ئه‌و چیایه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی (700 – 800)چه‌كداره، جێگه‌ی مه‌ترسییه بۆ ناوچه‌كه‌و ده‌بێت رێگه له فراوانكردنی بگیرێت، ده‌شكرێت به ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپا كۆتاییان پێبهێنرێت.
له‌سنووری قه‌زای مه‌خمور ژماره‌یه‌كی كه‌می سوپای عیراقی لێیه كه ناتوانن به‌باشی به‌رپرسیارێتی ئه‌منی له ئه‌ستۆبگرن، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی قه‌راج و له‌پشتی قه‌زای مه‌خموره‌وه تا ده‌گاته شرگات و سنوری قه‌زای حه‌ویجه هێزێكی كه‌می سوپای عیراقی لێیه، بۆیه له‌و نێوانه تیرۆریستانی داعش ته‌راتێن ده‌كه‌ن".
خەندان-
به‌روار: 04/05/2019
622 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|