فەره‌نسا 60 كۆچبه‌ر له دوورگه‌یه‌كی ئه‌و وولاَته‌وه دیپۆرت ده‌كاته‌وه
هەژار تەها
مالمۆکورد
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بلاَویكرده‌وه فه‌ره‌نسا 60 كۆچبه‌ری نایاسایی له دوورگه‌ی ڕییونیه‌نی ناو زه‌ریای هیندییه‌وه كه له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی فه‌ره‌نسادایه به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت، دیپۆرتی سریلانكا كردووه‌ته‌وه. ئه‌و كۆچبه‌رانه پێشتر به به‌له‌مێكی قاچاخی ڕاوه‌ماسی و به‌درێژایی گه‌شتێكی چوار هه‌زار كیلۆمه‌تری له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆچبه‌ری تردا ڕوویان له‌و دوورگه‌یه كردووه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه، هه‌ر یه‌كێك له‌و كۆچبه‌رانه نزیكه‌ی دوو بۆ پێنج هه‌زار یۆرۆیان داوه به قاچاخچییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بیانگه‌یه‌ننه ئه‌و دوورگه‌یه. له‌ناو ئه‌و به‌له‌مه‌شدا، سێ كه‌سی به‌ڕه‌گه‌ز ئیندۆنیسی هه‌بوون كه ڕێبه‌ری گه‌شته‌كه‌یان كردووه كه له‌پاش ده‌ستگیركردنیان، له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا دادگایی ده‌كرێن. به‌رپرسێكی بالاَی ئه‌و دوورگه‌یه‌ش ده‌ڵێت ئه‌و كۆچبه‌رانه به ئاشكرایی به‌شێك بوون له تۆڕێكی كۆچكردنی نایاسایی.
به‌روار: 04/05/2019
938 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|