کاری لەشفرۆشی بە ژنانی داعش دەکرێت لە کەمپی ئاوارەکانی عێراقدا
گۆڤارێکی ئەمریکی باس لەوەدەکات، لە کەمپی ئاوارەکانی عێراقدا کاری لەشفرۆشی بە ژنانی داعش دەکرێت و دەستدرێژیشیان دەکرێتە سەر.
گۆڤاری فۆرێن پۆڵسی ئەمریکی لەبەدواداچونێکیدا ئاشکرایکردووە، لە کەمپێکی ئاوارەکانی نزیک لە شاری موسڵ، ژنانی چەکدارانی داعش لە کەمپی ئاوارەکاندا ناچار بەکاری لەشفرۆشی دەکرێن لەبەرامبەر پارە و خزمەتگوزاری یاخود ڕێگەپێدانیان بۆ چوونەدەرەوە لە کەمپەکان بەشێوەیەکی کاتی.
گۆڤارەکە ڕایگەیاندووە، ئەو ژنانە لەڕووی ئەمنییەوە بە مەترسی دادەنرێن و ئەوەش وایکردووە لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێبەشببن.
ئاماژەش بەوەدەکات، هەندێکجار هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەسەڵاتەکانیان بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی کاری لەشفرۆشی بەژنانی داعش بکەن یاخود دەستدرێژی سێکسیان بکەنەسەر.
گۆڤارەکە پشتی بە زانیارییەکانی چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤ لە موسڵ بەستووە بەناوی عومەر محەمەد، کە ڕایگەیاندووە، لەناو کەمپی ئاوارەکاندا پیاوان باندی لەشفرۆشییان دروستکردووە و ژنەکان ناچار بە لەشفرۆشی دەکەن.
نالیا
بهروار: 02/05/2019
383 جار خوێندراوهتهوه
|