ڕۆناڵدۆ گرانترین ئۆتۆمبێلی جیهانی کڕی بە 12 ملیۆن دۆلار
ئەستێرەی جیهانیی تۆپی پێ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گرانترین ئۆتۆمبێلی جیهانی بە نرخی زیاتر لە ١٢ ملیۆن دۆلار کڕی.

ماڵپەڕی USAToday ئاماژەی بەوە کردووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئۆتۆمبێلێ بوگاتی لا ڤۆیتۆر نوێری کڕیوە کە بە گرانترین ئۆتۆمبێلی هەژمار دەکرێت.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەگوێرەی چەند ڕاپۆرتێک، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەکاتی سەردانکردنی پێشانگای ئۆتۆمبێلی گێنێڤای ساڵی ٢٠١٩، بڕی ١٢ ملیۆن دۆلاری لەسەر نوێترین ئۆتۆمبێلی بوگاتی خەرجکردبوو.

ئاماژە بەوەش کراوە، کۆمپانیای فەڕەنسیی بوگاتی، تەنها یەک ئۆتۆمبێلی وای بەرهەمهێناوە، ئەویش بەبۆنەی ١١٠ ساڵەی یادی دامەزراندنی کۆمپانیاکە نمایشیانکردبوو.

ئۆتۆمبێلەکە بزوێنەرێکی تۆربۆی ١٦ بستۆنیی هەیە، کە دەتوانێت بگاتە خێرایی ٤١٨ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەپێی وتەی کۆمپانیاکە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە تاوەکو ساڵی ٢٠٢١ ناتوانێت لێیبخوڕێت لەبەرئەوەی هێشتا پێویستی بە پەرەپێدانە و دەبێت هەموو وردەکارییەکانی تەواوبکرێت.

نالیا
به‌روار:  02/05/2019
479   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   520
کۆی سه‌ردان:   29232900