ئیمپراتۆری ژاپۆن کۆتایی بەئیمپراتۆریەتیەکەی هێنا
خەندان-

پاش 30 ساڵ لەمانەوەی لەکۆشکی پاشایەتی، ئیمپراتۆری ژاپۆن دەستبەرداری ئیمپراتۆریەتیەکەی بو.
 
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە  پاش 30 ساڵ لەمانەوەی لەکۆشکی پاشایەتی، ئەکیهیتۆ ئیمپراتۆری ژاپۆن لەمەراسیمێکی شایستەدا دەستبەرداربونی خۆی لەدەسەڵاتی ئیمپراتۆری راگەیاند.  

لەماوەی 200 ساڵی رابردودا یەکەمین ئیمپراتۆرە کە دەستبەرداری ئیمپراتۆریەتەکەی بوبێت.

کۆتایهاتنی ئیمپراتۆر واتە گۆڕانی سەردەمی هیسی بۆ ریوا و لەوبارەیەوە ئیمپراتۆر وتی " قۆناغێکی گرنگمان لەبەردەمدایە و سوپاسی خەڵک دەکەم کە پشتیوانی من بون و منیان وەک سیمبولی خەڵک ناسیوە" 

ژمارەیەکی زۆری خەڵک لەدەرەوەی هۆڵی مەراسیمەکە کۆبونەوەو وێنەی یادگاری ئەو رۆژەیان گرت

پاش ئەو شازادە ناروهیتۆ وەک ئیمپراتۆر دەستبەکاردەبێت و دەبێتە 126 هەمین ئیمپراتۆری ژاپۆن 
به‌روار:  01/05/2019
420   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   748
کۆی سه‌ردان:   29260556