ڤیدیۆی حاكم گۆران کە دەیوێ خۆی بکوژێ
حاكم گۆران، كه له‌ناو خه‌ڵكدا به‌و حاكمه ناسراوه كه پێشتر به‌ڵێنی دابوو له شاخ نه‌یه‌ته خواره‌وه تا ده‌وڵه‌تی كوردی رانه‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌مشه‌و له په‌خشی راسته‌وخۆی ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ته‌قه‌ی له‌خۆی كرد و به‌سه‌ختی خۆی بریندار كرد.
هه‌روه‌ك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند كه‌سێك له ده‌وروبه‌ری حاكم گۆرانن، به‌ڵام فریای ئه‌وه ناكه‌ون كه ده‌ستی بگرن و ته‌قه له‌خۆی نه‌كات و پێیان ده‌ڵێت ده‌ینێم به‌دڵی خۆمه‌وه.
حاكم گۆران له ته‌نیشتی خۆیه‌وه لافیته‌یه‌كی داناوه تیایدا نوسیه‌تی؛ (یه‌كڕیزی، چاكسازی - سه‌ربه‌خۆبون) و دوو ئاڵای كوردستانی له ته‌نیشته‌وه داناوه، هه‌ڕه‌شه له‌و گه‌نجانه ده‌كات كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن لێی نزیك ببنه‌وه و ده‌ڵێ "هیچ كه‌سێك نه‌یه‌ته پێشه‌وه".
هه‌روه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پاش ئه‌وه‌ی به چه‌كه كڵاشینكۆف چه‌ند گوله‌یه‌ك به‌خۆیه‌وه ده‌نێت، ده‌ستبه‌جێ چه‌ند گه‌نجێك ده‌گه‌نه شوێنی روداوه‌كه و حاكم گۆران به برینداریی ده‌گه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه، دیجیتاڵ میدیای KNN زانیویه‌تی كه له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدایه و باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
حه‌مزه ره‌زیكی، وته‌بێژی ته‌ندروستی دهۆك، راگه‌یاند؛ حاکم گۆران ئیستا لە هۆڵی نەشتەرگەریدایە له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ و تیمێكی پسپۆڕ سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رین بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی خوێنبه‌ربونه‌كه‌ی بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
سەیری ڤیدیۆیەکە بکە
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 30/04/2019
844 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|