به‌غدادی دانی نا به‌شكستی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌پەگە
شارپرێس:
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی گروپی تیرۆرستی داعش ده‌ڵێ:"شه‌ڕی باغۆز كۆتایی هات" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ شكستهێنانی گروپه‌كه‌ی له‌و شه‌ڕه‌دا.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) توانییان كۆتایی به‌داعش له‌باغۆز بهێنن، كه دواین مۆڵگه‌ی ئه‌و گروپه بوو له‌سوریا، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌نوێترین تۆماری ڤیدیۆیدا دان به‌و شكسته‌ی گروپه‌كه‌یدا ده‌نێت‌و ده‌ڵێ:"شه‌ڕی باغۆز كۆتایی هات".
به‌وته‌ی به‌غدادی "چه‌كدارانی داعش له‌باغۆز خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه به‌ڵكو شه‌ڕیان كردوه" به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی هه‌سه‌ده له‌میانی ڕزگاركردنی باغۆز بڵاویكردنه‌وه، ڕۆژانه به‌سه‌دان چه‌كداری داعش به‌خۆیان‌و خێزانه‌كانیانه‌وه خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده ده‌كرد
به‌روار: 30/04/2019
629 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|