خواردنی خورما لە سوید هەوکردنی جگەری بڵاوکردووتەوە
پێنج پیاو و چوار ژن لەنێوان تەمەنی ٢٨ بۆ ٧٣ ساڵیدا تووشی هەوکردنی جگەربوون لەماوەی ڕابوردوودا بەهۆی خواردنی خورماوە.
فەرمانگەی تەندروستی هاوڵاتیان دەڵێ ئەم کەسانە لە حەوت هەرێمی سوید دەژین ، بەڵام خاڵی هاوبەشیان خواردنی خورمایە بەشێوەیەکی بەردەوام.
هەروەها ساڵی ڕابوردوو لە دانمارکیش هەوکردنی جگەر بڵاوبووە، دوای پشکنین دەرکەوت ئەو کەسانە خورمای ئێرانیان خواردووە
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 29/04/2019
705 جار خوێندراوهتهوه
|