ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم ڕاوکردنی حەرامکرد
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، محەمەد عامر
لیژنەی فەتوای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕاوکردن لەڕووی شەرعەوە مەرجی خۆی هەیە، بەڵام ئەو ڕاوکردنەی لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت کاربەدەستان دەیکەن، دروست نییە و لە شەریعەتی ئیسلامدا جێگەی نابێتەوە.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتوا له یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایان كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامیی كوردستانه‌وه نووسراوێكی پێشكه‌شده‌كرێت بۆ پارێزگاریكردن له ژینگه و نادرووستیی ڕاوكردنی نایاسایی، لیژنه‌ی فتواش بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ڕاوكردنی بێ مۆڵه‌ت و ڕاوكردن له‌كاتی زاوزێكردن و ڕاوكردن بۆ ئاره‌زوومەند ده‌ركرد.
د. عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ی باڵایی فەتوا له مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلام به ئێن ئاڕ تی ڕاگه‌یاند، "ئه‌ركیكی ئه‌خلاقی و نیشتمانییه كه ژینگه و ئاژه‌ڵی وڵاتی خۆمان بپارێزین و ڕاوكردن له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا جێگه‌ی نابێته‌وه."
ڕاشیگه‌یاند، "ڕاوكردن له‌ڕووی شه‌رعییه‌وه به مه‌رج و داڕشته درووسته، به‌ڵام زۆرێك له خه‌ڵكی، به‌تایبه‌ت كار به‌ده‌ستان، هه‌لومه‌رج و داڕشته‌كان جێبه‌جێناكه‌ن."
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە بەشێکی زۆری ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ڕاوی ئاژەڵ و پەلەوەرە کێوییەکان دەکرێت، بە شێوەیەک کاریگەریی لەسەر هاوسەنگی ژینگە و ژیانی ئاژەڵی کێوی لە هەرێمی کوردستان دروستکردووە.
به‌روار: 28/04/2019
411 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|