ئه‌ڵمانیا مافی په‌نابه‌رێتیی بۆ به‌شێکی په‌نابه‌ران راده‌گرێت
ئه‌ڵمانیا مافی په‌نابه‌رێتیی بۆ هاووڵاتیانی سوریا، راده‌گرێت، رێكخراوه‌كانی مافی په‌نابه‌رانیش، مه‌ترسیی خۆیان له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا، ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی فۆنكی كه ڕۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆی ئه‌ڵمانیایه، بڵاوی كردوته‌وه: حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، مافی په‌نابه‌رێتیی بۆ ئه‌و هاووڵاتییه سورییانه ڕاگرتووه كه داوای په‌نابه‌رێتییان له‌و وڵاته كردوه، ڕۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاوی كردوه‌ته‌وه: بڕیاری ڕاگرتنی پێدانی په‌نابه‌رێتی بۆئه‌وه‌یه، هه‌ندێك چاكسازی له یاسای په‌نابه‌رێتیدا ده‌كرێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شدراوه، ئه‌وانه‌ی داوای وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتییان كردوه به بیانووی ئه‌وه‌ی، شه‌ڕو جه‌نگ له‌وڵاته‌كه‌یاندا هه‌یه و یاخود ڕوبه‌ڕوی سزای له‌سێداره‌دان و سزادان بونه‌ته‌وه، به‌پێی یاسا مافی پارێزگاری لێكردنیان پێدراوه‌و ته‌نیا له‌ساڵی ڕابردوشدا، 17 هه‌زار و چوار سه‌د هاووڵاتی ئه‌و مافه‌یان پێدراوه.
لای خۆیانه‌وه، ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی كۆچبه‌ران، مه‌ترسیی خۆیان له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا نیشاندا‌و ڕایانگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردوه، هێشتا له‌وڵاته‌كه‌یاندا جه‌نگ و توندوتیژیی به‌رده‌وامه.
PUKmedia / به‌سوپاسه‌وه له ده‌زگای لوتكه وه‌رگیراوه
به‌روار: 28/04/2019
785 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|