سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ: پێویسته رێگه به فێستیڤاڵی عه‌شیره‌ته‌كان نه‌درێت
نه‌وا-لاڤه كورده
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته رێگه به فێستیڤاڵی عه‌شیره‌ته‌كان نه‌درێت، چونكه چه‌ك هه‌ڵگرتن و به‌كارهێنانی تێدایه. ده‌شڵێت "هه‌ڵگرتنی چه‌ك بۆته كلتورێكی كوردیی و پارێزه‌ر و دادوه‌ر و فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت چه‌كیان پێیه".
زیا پترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "دوای چه‌ندین حاڵه‌ت و راپۆرت و قسه له‌سه‌ر بابه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن و چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، ئه‌وه‌بوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌كی قورسی قه‌ده‌غه‌كرد و ماوه‌ی شه‌ش مانگیشی دانا بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌واوی چه‌كه بێ مۆڵه‌ته‌كان، هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی پێدانی چه‌كیش زۆر قورس ده‌بێت".
وتیشی "ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌كه بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام له فێستیڤاڵێكی فه‌رمی و له شوێنێكی دیار، چه‌ند عه‌شیره‌تێك كه تێیدا به‌شدارن، دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرتن هه‌یه و حاڵه‌تی كوشتن روده‌دات، پارێزه‌ر و دادوه‌ر و فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت، كه گه‌یشتۆته ئاستێكی باڵا چه‌كیان پێیه، ئه‌وه‌ش مهسجێكه كه‌وا هه‌ڵگرتنی چه‌ك و هه‌بونی له ماڵدا و به‌كارهێنانی بۆته كلتورێكی كوردی، ئه‌وه هه‌نگاونانه بۆ دواوه له‌كاتێكدا هه‌رێم تێكه‌ڵ به وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت، بۆیه پێویسته ئه‌م جۆره فێستیڤاڵانه رابگیرێن و ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌وێدا له‌به‌رده‌سته و زۆرینه‌یان بێ مۆڵه‌تن، ده‌بێت ده‌ستیانبه‌سه‌ردا بگیرێت".
بهروار: 28/04/2019
387 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|