ئەگەر گەشتی فرۆکەوانیەکەت هەڵوەشایەوە لە سوید مافەکانت چین؟
ئەگەر گەشتێکی فرۆکەوانی هەڵوەشایەوە بەهۆی مانگرتنەوە، ئەوا کڕیارەکە مافی ئەوەی گەشتێکی تری بۆ بگیرێت یانیش سەفەرەکە ڕەتکاتەوە و پارەکەی وەربگرێتەوە.

هەروەک کریستینە هۆڵست مافپەروەر لە دەزگای بەکاربەران دەیڵێت دەبێت لەماوەی حەت رۆژدا پارەکە بگاتەوە بە کڕیارەکە.

گۆڕینی گەشت (حجزکردنەوەی بلیت) دەکرێت بۆ دانیەکی تربێت کە بە زووترین کات بگات ئەو شوێنە، یانیش کاتێک کە بۆ گەشتکارەکە گونجاوە.

خۆ ئەگەر بەم هۆیەوە مرۆڤ خەرجی زیادەی کرد، یان زیانی دارایی لێکەوت، وەک رانەگەیشتن بە گەشتێکی تر، لەکیسچوونی شەوێکی هوتێل یانیش درەنگکەوتن بۆ سەر ئیش کە بەم هۆیەشەوە موچەبڕین ڕوویدا. ئەوا مافی قەرەبووکردنەوەت هەیە. داواکارییەکەش راستەوخۆ دەدرێت بە کۆمپانیای فرۆکەوانییەکە.

گوێ لە ڕاپۆرتەلە بگرە
به‌روار:  28/04/2019
513   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   950
کۆی سه‌ردان:   29263290