لە شەڕی دو خێڵی بەسرە موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەكاردەهێنرێت
لەپارێزگای بەسرە-ی خواروی عێراق، لە شەڕێكی عەشایەریدا موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەكارهێنراو لەئەنجامی شەڕەكەشدا شەش كەس كوژران و چوار ماڵیش بەهۆی بەركەوتنی موشەكەوە سوتان.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە كە رۆژی چوارشەممە شەڕ لەنێوان هۆزەكانی باكوری شاری بەسرە رویداوەو لەئەنجامدا چەندین جۆرە چەكی قورسی وەك موشەك و هاوەن و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەكارهێنراون.

شەڕەكە لەنێوان دو هۆزی ناوچەكەدا بوەو بەهۆی سەختی شەڕەكەشەوە هێزە عێراقییەكان بۆ دوری 20 كیلۆمەتر لەناوچەكە كشاونەتەوە.

بەڵام دوێنێ پێنجشەممە عێراق هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەكە كردوە بە مەبەستی بەرگرتن لە سەرهەڵدانەوەی پێكدادانی نێوان دو هۆزەكە.

به‌گوێره‌ی‌ راپۆرتێكی‌ كه‌ناڵی‌ دیجله‌، له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و شه‌ڕه‌دا شه‌ش كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی‌ تر برینداربون و چوار ماڵیش سوتان و وێران بون.


ئاوێنە 



سەیری ڤیدیۆیەکە بکە
به‌روار:  26/04/2019
1254   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1017
کۆی سه‌ردان:   29236309