ئاگر لەچەندین دارستانی سوید کەوتووەتەوە
لە چەندان دارستان لە ناوچە جیاجیاکانی سوید ئاگرکەوتووەتەوە، تیمەکانی فریاگوزاری  هێشتا نەیانتوانیوە هەموو ئاگرەکان کۆنترۆڵ بکەن.

بەهۆی گەرما و وشکبوونی پووش و دارستانەکان و نەبارینی بارانەوە، فەرمانگەی پاراستنی کۆمەڵگا و ئاگادارکردنەوە، واتە (Myndigheten för samhällsskydd och beredskap) یان MSB، هۆشداری ئاگرکەوتنەوەی لە باشوور وناوەڕاستی سوید ڕاگەیاندووە، هەر ئێستاش ئاگر لە دەیان شوێن کەوتووەتەوە، لەوانەش لە سێ شوێنی جیای دارستانەکانی هەرێم سکۆنە، هەروەها لە نۆرشۆپینگ، هێسلەهۆلم، یسلاڤێد کۆنترۆڵنەکراون.


گوێ لە ڕاپۆرتەلە بگرە

به‌روار:  24/04/2019
396   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   708
کۆی سه‌ردان:   29260024