پیاوێک لە هەولێر زیاتر لە ١٠ ساڵە بێبەرامبەر کتێب بە خەڵک و خوێندکاران دەبەخشێت
شەوقی ئیسماعیل ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە، دەستیکردووە بە کڕینی کتێب و بێبەرامبەر دەیبەخشێت بەو کەسانەی ئارەزووی خوێندنەوە دەکەن، لەو ماوەیەشدا زیاتر لە پێنج هەزار کتێبی بەخشیوە، کە زۆرینەیانی بە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان داوە.
لە ساڵی ١٩٩٥ ەوە ڕێکخراوی یونسکۆ ڕۆژی ٢٣ی نیسانی وەک ڕۆژی جیهانی کتێب و مافی نووسەران دیاریکرد، لە هەرێمی کوردستانیشدا چەندین ناوەندی جیاواز هەن کە گرنگی بە کتێب و بەرهەمەکانی نوسەران دەدەن و ساڵانەش لە چەند پێشانگایەکدا بەرهەمی نوسەرانی ناوخۆ و بیانی نمایشدەکرێن.
سورکێو سەلیم ماوەی ٣٠ ساڵە کتێب دەفرۆشێت، بەڵام ماوەی سێ ساڵە بەهۆی زۆری بەکارهێنانی ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، خواست لەسەر کڕینی کتێبەکانی ناو کتێبخانەکەی کەمبووەتەوە.
زۆرینەی نوسەرانی کورد لە چاپخانەکانی وڵاتی ئێران بەرهەمەکانیان چاپدەکەن، چونکە نرخی چاپکردنی کتێب لەوێ هەرزانترە و کوالێتی کارەکانیان باشن.
لە سنوری پارێزگای هەولێردا ٣٠ کتێبخانە و دەیان کتێبفرۆش هەن کە ڕۆژانە کتێبی نوسەرانی ناوخۆ و بیانی دەفرۆشن بە هاوڵاتیان.
هەندێک لە کتێبخانەکانیش هاوکاری خوێنەرانی خۆیان دەکەن و کتێبیان دەدەنێ بۆ ئەوەی بیخوێننەوە و دواتر بۆیان بگەڕێننەوە.
زۆرینەی وڵاتان بۆ پێشخستنی لایەنی ڕۆشنبیری، ئابوری و سیاسی، گرنگی بە خوێندنەوەی کتێب دەدەن و حکومەت هاوکاری دەزگاکانی پەخش و بڵاوکردنەوە دەکات، بەمەبەستی پێشخستنی ئاستی زانیارییان.
نالیا
بهروار: 24/04/2019
423 جار خوێندراوهتهوه
|