مەراسیمی ناساندنی کۆمەڵە کتێبی "هەموان لە ئەنفالدا بوین" بەڕێوەدەچێت
خەندان-

مەراسیمی ناساندنی کۆمەڵە کتێبی "هەموان لە ئەنفالدا بوین" لە سلێمانی و چەمچەماڵ و هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و چوار کتێبی تایبەت بە ئەنفال بڵاودەکرێتەوە. 

لەتیف فاتیح فەرەج، رۆژنامەنوس و نوسەر و خاوەنی بەرهەمەکانی "هەموان لە ئەنفالدا بوین" بەخەندان-ی راگەیاند، سبەی مەراسیمی ناساندنی کۆمەڵە کتێبی "هەموان لە ئەنفالدا بوین" لە سلێمانی و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و شوێنەکانی دیکە بەڕێوەدەچێت، کە چوار کتێبی لە خۆگرتوە و بڵاودەکرێتەوە.
هەر چوار کتێبەکە تایبەتە بە ئەنفالی گەلی کورد
 

ئاماژەی بەوەشکرد، تیراژی کتێبەکان چوار هەزار دانەیە، هەر چوار کتێبەکە تایبەتە بە ئەنفالی گەلی کورد، لە ژێر ناونیشانی (ئەوانەی بیابان دڵی لە لێدان خستن، هەمومان لە ئەنفالدا بوین، جەلەمەوت لە ئامێزی خوادا، نەوت و ئەنفال) هەرچواری پێکەوە ناونراوە "هەموان لە ئەنفالدا بوین".
هەموان لە ئەنفالدا بوین، کۆمەڵە کتبێکە بەبێ بەرامبەر دەدرێتە کتێبخانەکانلەتیف فاتیح فەرەج، رۆژنامەنوس و نوسەر و خاوەنی بەرهەمەکانی "هەموان لە ئەنفالدا بوین"

لەتیف فاتیح فەرەج وتیشی، "هەموان لە ئەنفالدا بوین، کۆمەڵە کتبێکە بەبێ بەرامبەر دەدرێتە کتێبخانەکان و سبەی سێشەممە لە رۆژی جیهانی کتێبدا و لەیادی رۆژنامەگەری کوردیدا و لەسەروبەندی ئەنفالدا بڵاودەکرێتەوە".

هەمو کتێبەکان باسی ئەنفال و راپەڕینی چەمچەماڵ دەکات و باسی ئەو رۆژگارە دەکات کە چی رویداوە
 

رونیشیکردەوە، "هەمو کتێبەکان باسی ئەنفال و راپەڕینی چەمچەماڵ دەکات و باسی ئەو رۆژگارە دەکات کە چی رویداوە، کتێبی ئەوانەی بیابان دڵی لە لێدان خستن باسی 89 کەس دەکات کە لە نوگرە سەلمان ئەنفالکراون و ناوی سیانی هەمو کەسانە نوسراون، کتێبی جەلەمەوت باسی ئەو گوندە دەکات، کە زۆرترین ئەنفالی هەیە کە زیاتر لە 400 کەسن، کتێبی نەوت و ئەنفال کۆمەڵێک وتارە کە باسی ئەنفالکراوە کە دەکرا".

به‌روار:  22/04/2019
381   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   280
کۆی سه‌ردان:   29232173