نیوەی ئەڵمانییەکان کرێچین
(سبەی):
بەپێی ئامارێک نیوە زیاتری ئەڵمانییەکان خاوەنی یەکەی نیشتەجێبونی خۆیان نین و لە خانوی کرێدا دەژین. 

ئۆفیسی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، ساڵی رابردو خاوەندارێتیکردنی یەکەکانی نیشتەجێبون لەنێو هاوڵاتییاندا (٪47.5) لە کاتێکدا ئەڵمانیا خاوەنی گەورەترین ئابورییە لەنێو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا، بەڵام رێژەی خاوەندارێتیی یەکەکانی نیشتەجێبون لەو وڵاتە لە نزمترین ئاستدایە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرزترین ئاستی خاوەندارێتییکردنی یەکەکانی نیشتەجێبون لەنێو وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا، لە رۆمانیایە کە یەکێکە لە هەژارترین وڵاتانی یەکێتییەکە بە جۆرێک (٪98.8)ی هاوڵاتییان لە خانوی خۆیاندا دەژین. 

جگە لەوەش رێژەی خاوەندارێتیی یەکەکانی نیشتەجێبون لەنێو هاوڵاتییانی فەڕەنسادا (64٪) و لە نێو هاوڵاتییانی نەرویجدا (81٪)یە.
به‌روار:  17/04/2019
476   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   489
کۆی سه‌ردان:   29233002