سه‌رۆك حزبێكی راستڕه‌وی دانیماركی ژماره‌یه‌ك قورئانی سووتاند.
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆك حزبێكی راستڕه‌وی دانیماركی له كاتی نوێژدا و به‌به‌رچاوی نوێژخوێنانه‌وه، ژماره‌یه‌ك قورئانی سووتاند.
راسمۆس بالودان سه‌رۆكی حزبی "Hard Line"ی راستڕه‌وی توندڕه‌وی دانیماركی به‌پاساوی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له‌به‌رده‌م بینای په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، ژماره‌یه‌ك قورئانی سووتاند.
ژماره‌یه‌ك چالاكوانانی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ر به‌و حزبه هه‌وڵیاندا رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه ببنه‌وه كه به‌شدارییان له نوێژی هه‌ینی كرد كه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی "حزبی ته‌حریر"ی ئیسلامی له گۆڕه‌پانی كریستینتسبۆرگی ناوه‌ندی له كۆبنهاگن له به‌رده‌م بینای په‌رله‌مانی دانیمارك رێكخرابوو.
حزبی ته‌حریر رایگه‌یاند كه هه‌وڵده‌دات له‌ڕێی ئه‌و چالاكییه‌وه ناڕه‌زایی موسوڵمانان له‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌كردنیان له وتووێژه‌كانی وڵات‌دا ده‌رببڕێت و سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه بۆ رووداوی هێرشكردنه‌سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندا له 15ی ئازار رابكێشێت كه به‌هۆیه‌وه 50 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه خۆپیشاندانێكیان له نزیك شوێنی ئه‌نجامدانی نوێژكردنه‌كه ئه‌نجام دا و له‌ڕێی هه‌ڵدانی قورئان كه پێشتر به‌ڵێنیان دابوو بیسووتێنن، ئیستیفزازی نوێژخوێنانیان كرد.
له‌و كاته‌دا راسمۆس بالودان سه‌رۆكی حزبی "Hard Line"ی دانیماركی ژماره‌یه‌ك قورئانی سووتاند و به‌شێك له لایه‌نگرانی وێنه‌یان ده‌گرت و دواتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكرده‌وه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له زاری په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه بڵاویكردوه كه نوێژخوێنه‌كان مۆڵه‌تی یاساییان بۆ چالاكییه‌كه‌یان وه‌رگرتبوو، به‌ڵام ئه‌و گروپه توندڕه‌وه هه‌وڵیاندا له‌ڕێی ژاوه‌ژاوه‌وه ئاسته‌نگیان بۆ دروست بكه‌ن.
بالودان و لایه‌نگره‌كانی له دووری 100 مه‌تره‌وه له‌و گۆڕه‌پانه‌ی موسوڵمانان نوێژیان تێداكرد، ئیستیفزازی نوێژخوێنانیان كرد و پۆلیس رێی پێنه‌دان زیاتر لێیان نزیك ببنه‌وه.
سه‌رچاوه: RT
سەیری ڤیدیۆیەکە بکە
به‌روار: 25/03/2019
448 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|