ئەو داعشانەی دەگەڕێنەوە سوید کۆمەکی دارایی و خانووبەرە ناکرێن
ئەو کەسانەی پێشتر پەیوەست ببوون بە داعشەوە و ئێستا گەڕوانەتەوە سوید، کۆمەکی داراییان ناکرێ گەر بێت و لە کۆمۆنی ستافانستۆرپ نیشتەجێ بن. ئەنجومەنی شارەوانی کۆمۆنەکەی ئێوارەی دوێنێ ئەم بڕیارەی دەرکرد.
لەو بڕیارەدا کە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی کۆمۆنۆکە کریستیان سۆنەسوون پێشکەش کرابوو، پێشنیار کراوە ئەو کەسانەی پەیوەست بوونە بە داعش و دواتر گەراونەتەوە سوید، لە لایەن کۆمۆنی ستافانستۆرپەوە پێشوازیان لێ ناکرێ و هیچ جۆرە هاوکارییەکی وەک کۆمەکی دارایی، خوێندنی گەورە ساڵان و هاوکاری بۆ بەدەست هێنانی خانووبەرەیان پێ نادرێ.
گوێ لە ڕاپۆرتەلە بگرە
بهروار: 23/03/2019
1212 جار خوێندراوهتهوه
|