هێرشکارەکەی نیوزلەند باسی لە هێرشەکەی ستۆکهۆڵم کردووە
بە وتەی توێژەرەوەی بواری تیرۆر ماگنوس ڕانستۆرپ هێرشکارەکەی نیوزلەند پێش لە ئەنجامدانی کردەوەکەی بەیاننامەیەکی بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بە هێرشەکەی درۆتنینگگاتان کردووە.
ڕانستۆرپ کە چاوی بە بەیاننامەکەدا خشاندووە دەڵێت هێرشکارەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشەکەی ئەمڕۆ لە تۆڵەی هێڕشەکەی ستۆکهۆڵمە کە ٥ کەس تێیدا کوژران. هەروەها شانازی خۆی بە ئانتۆن لوندین پێتێرشۆنیش نیشان داوە کە هێرشی کردە سەر فێرگەی کرونان لە شاری ترۆڵهێتان و ٣ کەسی بیانی تێیدا کوژران.
جێی باسە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی هێرش کرایەسەر دوو مزگەوت لە نیوزلەند و بەم هۆیە ٤٩ کەس کوژران و بەدەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
چوار کەس، ژنێک و سێ پیاو بە تۆمەتی ئەم کردەوە تیرۆریستییە لە لایەن پۆلیسەوە دەسگیر کراون.
گوێ لە ڕاپۆرتەلە بگرە
بهروار: 15/03/2019
741 جار خوێندراوهتهوه
|