لە هێرشی چەكداری بۆ سەر دو مزگەوت 40 كەس لە نیوزلەندا كوژران
خەندان -

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناوەڕاستی شاری كریست چەرچ لە نیوزلەندا دو هێرشی چەكداری كرایە سەر دو مەزگەوت و بەو هۆیەوە 40 كەس كوژران و 17ی دیكەش برینداربون.

بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكانی ئەو وڵاتە، لە ناوەڕاستی شاری كریست چەرچ لە نیوزلەندا دو هێرشی چەكداری جیاواز كراوەتە سەر دو مزگەوتی شارەكە، بەڵام نەیانتوانیوە ئەوە پشتڕاستبكەنەوە كە چەند كەس بەشداریان لەو هێرشانەدا كردوە

پۆلیس چوار كەسی دەستگیركردوە
 

سەرچاوە هەواڵیەكان ئاشكراشیان كردوە كە پۆلیس چوار كەسی دەستگیركردوە كە پێكهاتون لە سێ پیاو و یەك ئافرەت، بەڵام .

یەكێكە لە تاریكترین رۆژەكانی نیوزلەندا
 

لە دوای روداوەكە سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا، جاسیندا ئاردین رایگەیاندوە"یەكێكە لە تاریكترین رۆژەكانی نیوزلەندا".

40 كەس كوژراون و 17 كەسی دیكەش برینداربون
 

سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا پشتڕاستیكردەوە كە بەهۆی ئەو هێرشانەوە 40 كەس كوژراون و 17 كەسی دیكەش برینداربون.

لەلایەكی دیكەوە سەرۆكوەزیرانی ئوسترالیا رایگەیاند: كە هێرشكاری سەر هەردو مزگەوتەكەی نیوزلەندا هاوڵاتی ئوسترالیایە و تیرۆرسیتێكی راستڕەوە.
به‌روار:  15/03/2019
547   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   473
کۆی سه‌ردان:   29261155