دەزگای کۆچی سوید ژمارەیەک کەمپی پەنابەران دادەخا
داخستنی کەمپەکانی پەنابەران و گواستنەوەی خێزانەکان بۆ شارەکانی دیکە، کاریگەری خراپی لەسەر پرۆسەی فێربوونی مناڵان داناوە.
ئەمەش هەروەک مامۆستایان تێبینیان کردووە.
بڕیارە دەزگای کۆچ سەرجەم یەکەکانی لە پێنج شارۆچکە و تەواوی کەمپەکانی لەهەرێمی یەمتلاند دابخات ، بەم هۆیەشەوە ٦٥٠ پەنابەر دەبێ بگوازرێنەوە بۆ جێگای دیکە.
جێی باسە ئەم پرۆسەیە تا کۆتایی مانگی شەش بەڕێوەدەچێو پەنابەران دوو هەفتە پێش گواستنەوە وەڵامیان پێدەدرێ کە جێگای داهاتوویان کوێ دەبێ.
ئەمەش وەک مامۆستایان سەرنجیان داوە گواستنەوەی مناڵان لە نیوەی وەرزی خوێندنا کاریگەری خراپی کردووەتە سەر توانا و حەزی فێربوونی مناڵان.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 19/02/2019
522 جار خوێندراوهتهوه
|