سوید داعشەکانی خۆی وەرناگرێتەوە
چەکدارانی داعش دەبێ لەو شوێنەی بەدیل گیراون بدرێنە دادگا، بەپێی بۆچوونی وەزیری ناوخۆی سوید.
میکایل دامباری وەزیری ناوخۆ دەڵێ هیچ هەوڵێک نادەن بۆ ئەوەی چەکدارانی داعش کە هاوڵاتی سویدین بگەڕێننەوە بۆ وڵات.
هەر لەمبارەوە مارگۆت ڤالستروێم وەزیری دەرەوەی سوید لەلێدوانێکدا بۆ هاوکارمان سۆزان پالمە لە ئێکۆت وتی کە ساڵی ٢٠١١ وەزارەتەکەی ئاگاداری دوا پلەی دەرکردووە کە هاوڵاتیانی سوید سەردانی سوریا نەکەن، کەسانێک سەرباری ئەوە سەفەریان کردووە بۆ ئەوێ با چاوەڕوانی هاوکاری سوید نەبن.
لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی ئەو چەکدارانەی داعش بۆ سوید، وەزیری ناوخۆ میکایل دامباری دەڵێ ئەوان هاوکارییان لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی تردا هەیە، گەر دەرکەوی ئەم کەسانە بەشدارییان لە کردەی تیرۆریستی کردووە ئەوا دەدرێنە دادگا، گەر ئەم کردە تیرۆریستییە لەدەرەوەی سوید ئەنجامدرابێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 19/02/2019
513 جار خوێندراوهتهوه
|