چوونە سەربانی کەعبە لە لایەن محەمە سەلمانەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە
بەدرێژایی چەندین سەدە و دوای کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مەککە (فەتحی مەککە) وە هیچ دەسەڵاتدار و لێپرسراوێک لە سعودیەدا نەچووەتە سەربانی کەعبە، بەڵام چوونە سەربانی کەعبە لە لایەن محەمەد سەلمان جێنشینی سعودیەوە کاردانەوەی خەڵکی لێکەوتەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و قسەو باسێکی زۆری لە بارەوە کرا.
بەشێک لەو کەسانەی کە لەسەر دیمەنەڤیدیۆیەکەی محەمەد سەلمان قسەیانکردووە، ئاماژەیان بە هاتووچۆی ناوبرا و ژمارەیەک لە یاریدەدەرە نزیکەکانی و لە خوارەوەش سوپایەکی گەورە ئەرکی پاراستینان لە ئەستۆگرتووە، بە تایبەت لەو کاتەدا ڕێگە بە هیچ عومەرەکارێک نەدراوە تەواف بە دەوروی کەعبەدا بکەن و ناوچەکە بە تەواوی چۆڵکراوە لە هاووڵاتیان.
میدیاکانی سعودیە دەربارەی سەردانەکەی جێنشینی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، بە ئامانجی ئاگادار بوون بووە لە کار و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی فراوانکردنی کەعبە و دەوروبەری، بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر لە عەمرەکاران و لە کاتی مەراسیمی حەجکردندا بتوانن بە ئاسانی ئەرکە ئایینییەکانیان جێبەجێ بکەن.
سەردانەکە ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە ئەنجامدراوە و بە گوێرەی گرتە ڤیدۆییەکان بە سەدان سەرباز بە بازنەیی بە دەوری کەعبەدا وەستاون بۆ پارێزگاریگردنی
بهروار: 16/02/2019
604 جار خوێندراوهتهوه
|